بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئارمان ئیبراهیمی” هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری ورمێ کراوە.
ناوبراو مانگی پووشپەڕی 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری شنۆ، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی“، حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
