له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ چالاکی مەدەنی خەڵکی بانە به‌ناوه‌كانی ” ئەحمەد حوسێن پوور”، ” جەعەفەر زەریفی”، ” ئارام ساڵح‌پوور”، ” رەحمان ساڵح‌پوور”، ” هادی مەحموودی”، ” مێهدی نەورۆزی”، ” زانا مێهری” و ” محەممەد مەحموودزادە” کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرابوون، بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزراون.
ئەم ٨ چالاکە مەدەنییە حەوتوویەک لە گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بانە بێ ئەوەی لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ بنەماڵە بەهرەمەند بن به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە ژێر لێپرسینەوەدا بوون و رۆژی دووشەممە ٢٧ی مانگی پووشپەڕ رەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کراون. شایانی باسه كه ئه‌و هه‌شت چالاكه مه‌ده‌نییه ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیین به‌ناوی “پاژین”.
