به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كڵاوهتهوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆماری ئیسلامی چه‌ندین بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ره‌و سنووره‌كان به‌ڕێ كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ شكستی دانووستانه ئه‌تۆمییه‌كان له “وییه‌ن”ی پایته‌ختی “ئۆتریش” و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئا‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته ئاماده‌كاری بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر ناوه‌نده ههستهیهكانی و له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رده‌وام چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه جیاجیاكانی ئێرانه‌وه به‌ره‌و سنووره خاكه‌ی و ده‌ریایه‌كانی گواستووه‌ته‌وه.
