کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی چالاكی كرێكاری “عۆسمان ئیسماعیلی بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی شاری سنه‌

انتقال عثمان اسماعیلی به یکی از بازداشتگاه های امنیتی در سنندج

ڕۆژی پێنجشەممە 29ی مانگی ڕەزبەر، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری، خەڵکی سەقز، پاش ده‌ستبه‌سه‌ر كران و لێپرسینه‌وه‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌، ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشەممە 29ی مانگی ڕەزبەر، ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەبەردەم ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا. بە وتەی “مەحموود ساڵحی”، چالاکی کرێکاری، هێزە ئەمنییەتی و لیباس شەخسییەکان، لە بەیانیی ئەمرۆ چوارشەممە ۲٨ی ڕەزبەر، شوێنی کار و ماڵی ئه‌و چالاكه‌ كرێكاریه‌یان لەژێر چاوەدێری دانابوو. شایانی باسه‌ كه‌ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکران “عۆسمان ئیسماعیلی”، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.