ژمارەیەکی زۆر لەهێزە سەربازییەكانی ئەمریکا لە عێراق، ڕویان لهڕۆژئاوای کوردستان كردووه، ئەوە جگە لەکاروانێکی گەورەی چەک و تەقەمەنی و پشتیوانی لۆجستیكیه کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردودا ڕوویداوه.
بهوتهی بهرپرسانی ئیدارهی خۆسهری ڕۆژئاوا، ئهو کاروانە سەربازییه لە زیاتر لە 60 ئامێری سەربازیی پێکهاتووە و گەیشتونەتە بنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕۆژئاوای کوردستان، لەوانە بنکەکانی سەر بەپارێزگای “دێرەزوور” و “حەسەکە”. ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوش هاوکات لەگەڵ کشانەوەی بەشێک لەهێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، کاروانێکی سەربازیی ئەمریکی کە لە 56 بارهەڵگر پێکهاتبون ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەڕۆژئاوای کوردستان کران.