کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان

گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سه‌وڵاوا بۆ زیندانی ناوه‌ندی مه‌ریوان

ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانان، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی گوندی “سلێن” سەر بە سەوڵاوا به‌ناوی “ئەنسار ئەدوایی” بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ، “ئەنسار ئەدوایی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هه‌تاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ١٥ ڕۆژ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هه‌تاوی لەلایەن دادگای ڕژیمه‌وه‌ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم ، سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەم سزایە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.