ڕۆژی چوارشەمە 17ی مانگی سەرماوەز، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی “زانکۆ مەسعودی” تەمەن 22 ساڵ کوڕی ڕەسوول و “محەمەد فەدەوی” تەمەن 23 ساڵ و “کوڕی عەبدوڵا و ڕەحمەتوڵا ساڵحیان یازی بلاغی” تەمەن 34 ساڵ و دانیشتووی گوندەکانی “ملقەڕنی” و “یازی بلاغی” سەر بە شاری سەقز، به مهبهستی لێپرسینەوە زیاتر گوازراونهتهوه بۆ یەکێک زیندانی ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری سنه.
بەپێی راپۆرتەکان، لە ڕێکەوتی 14ی مانگی سەرماوەز، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەو سێ هاوڵاتییەیان بەبێ حوکمی دادوەری لە شاری سەقز دەستبەسەرکردووە و لە دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بێبەر کراون. شایانی باسە ههتا کاتی بڵاوبوونهوهی ئەم هەواڵە هێچ زانیاریهك له سهر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاوڵاتیانه لە بەر دەستدا نییە
