ڕۆژی شەممە 17ی مانگی رەزبەر، دووبرای خەڵکی بانە بە ناوگەلی “جەماڵ و کەماڵ عەبدووڵاهی” دوای تێپەڕاندی ماوەی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری سنە، بۆ زیندانی ناوەندی ئهو شاره ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆتی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەو دووبرایە مانگی گوڵانی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ئهو شاره كرابوون. جێی ئاماژهیه كه تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لهسهر هۆكاری دهستبهسهر كردنی ئهو دووبرایه لهبهردهستا نییە.