له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ئیبراهیمی” و “ته‌وفێق ڕاد”، به دوایی كۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات، ڕاگوێزی زیندانی ناوه‌ندی وڕمێ كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی له ژێر گۆشاردا بوون و ئێستا له به‌ندی سیاسی زیندانی ورمێن. شایانی باسه كه ئه‌و دوو زیندانیه له ڕێكه‌وتی ١ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.