ڕۆژی ڕابردوو، به وته‌ی كوڕی “یو‌نس ئازادبه‌ر” به‌ندكراوی سیاسی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی “سه‌نگه‌ر“ی شاری ڕه‌شت، به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حشمه‌تی ئه‌و شاره كراوه.
ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی” ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژی زیندانی ته‌عزیری به سه‌ردا سه‌پێندرا.
