ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌ز، “یونس ئازادبه‌ر” چالاكی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری ڕه‌شت، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی گوڵانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش شه‌ش ڕۆژ لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كراوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و شارومه‌نده پاشان له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی ڕه‌شته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم و بێڕێزی به ڕێبه‌ری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” سه‌رجه‌م حوكمی ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
