به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “یه‌لدا عه‌باسی” گۆرانی بێژی كورد و خه‌ڵكی شاری “شیروان” سه‌ر به پارێزگای مه‌شهه‌د، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د كرا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، كاتێك به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی سه‌ردانی كه‌ڵانته‌ری شاری شیروان ده‌كات، پێی ڕاده‌گه‌ینن كه له دانیشتنێكی غیابی دادسه‌رای ئێڤین، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. جێگای ئاماژه‌یه نابراو دامه‌زرێنه‌ری گروپی “نازار”ه كه له چه‌دین وڵات‌دا چالاكیان هه‌یه.
