کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد بۆ زیندانی ئێڤین 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی چوار ساڵ به‌ندكرانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤین كرا.

“ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد” كوتایی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن لقی ١ی ئیجرای ئه‌حكامی دادسه‌رای ئینقلابی تاران بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بانگهێشت كرابوو. ناوبراو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكارییه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به‌ تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به‌ چوار ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ هه‌ر حیزب و گرووپێكی سیاسی و قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی میدیایی و ڕۆژنامه‌وانی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌.