نه‌سرین ستووژه، یاساناس و پارێزه‌ری دادگوسته‌ری خه‌ڵكی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: هاوژینه‌كه‌ی به ناوی ڕه‌زا خه‌ندان، پاش ده ڕۆژ بیلاته‌كلیفی بۆ به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه.
نه‌سرین ستووده له په‌یامه‌كه‌ی دا هه‌روه‌ها وتی: به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین، هه‌مان حسێنیه‌ی زیندانه كه به‌ندكراوان به بێ ئیمكانات و ته‌نیا به یه‌ك په‌توو تێدا ڕاگێراون. ناوبراو هۆشداری داوه كه ئه‌گه‌ر دۆخی ڕه‌زا خه‌ندان به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه، له خواردن مان ده‌گرێت. شایانی باسه كه ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، ڕه‌زا خه‌ندان له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پێشتر و له خه‌رمانانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی دا، له‌گه‌ڵ فه‌رهاد مه‌یسه‌می ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تێكدانی ئاسایشی وڵات” به زیندان و سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوون.