ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، “ڕه‌حمان ئه‌حمه‌دی” هاووڵاتی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “سیوچ”ی شارستانی بانه، بۆ گواستنه‌وه‌ی ماوی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش زیاتر له مانگێك لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشه‌كی له لایه‌ن دادگا ئینقلابی بانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له گه‌ڵ حزبه كوردیه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، حوكمی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.