“مێهرداد عه‌سگه‌ری”، “نیكان خه‌بازی”، “بێهزاد به‌همه‌ن نژاد” و “عه‌لی ته‌سنیمی” له ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری” ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی ڕێبه‌ندان، له شوێنی كاره‌كه‌یانه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
ئه‌و چوار ڕۆژنامه‌وانه له ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندانه‌وه، له ساختمانی تهحریریهی ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری”دا زیندانی كراون. هه‌مان ڕۆژ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژنامه‌وانه له‌به‌رده‌م ساختمانی ڕۆژنامه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئازیزانیان بوون، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا چاویان به یه‌ك كه‌وێت و ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر چواریان بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه.