کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قورس له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی پێرانشار و شنۆ

گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قۆرس له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی سپای پاسداران به‌ كه‌ره‌سته‌ی قورسی نیزامی له‌ سنووره‌كانی “حاجی عۆمه‌ران” له‌ پیرانشار و “دۆڵ مه‌یدان”ی شنۆ جێگیربوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌ردارانی سپای پاسداران له‌ تارانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ شاری شنۆ و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی سپای ورمێش بۆ سنووره‌كانی پیرانشار و شنۆ هه‌نارده‌ كراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مه‌به‌ستی ڕژیم له‌ جموجوڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌به‌رده‌ستا نییه‌.