ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به ده‌یان تانك و زرێپۆشی بۆ سنووره‌كانی عێراق له پارێزگای خووزستان گواسته‌وه.
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە دوای هێرشی تاقمی تیرۆریستی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، سەرچاوەكانی هه‌واڵ باسیان لە ناردنی تانک و زرێپۆش لە ڕێگای شاری دێزفول بەرەو سنووری عێراق کردووە و فیلمه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه. هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی لوبنان و عێراقی كردووه و له‌سه‌ر بابه‌تی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل گفتگۆیان كردووه.
