ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد به ناوی “حه‌مید چه‌پاتی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ورمێ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵه له لایه‌ن لقی دووی دادگا ئینقلابی شاری ورمێ به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” و “تێكدانی بیروڕای گشتی”، حوكمی سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه پاشان به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی “بێهزاد ساریخانلوو” جێگری داواكاری گشتی شاری ورمێ، حوكمه‌كه‌ی بۆ شه‌ش مانگ زیاد كرا.