پژمان سوڵتانی و سۆران قاسمی دوو به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدامی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، ماوه‌ی ٢٧ ڕۆژه بۆ به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیریش به‌ندكراوی دیكه‌ی مه‌حكووم به ئێعدام هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو به‌ندكراوه بۆ به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه دۆخی به‌ندكراوان له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زۆر كاره‌ساتباره و گیانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه له مه‌ترسی جیددی دایه. پێشتریش بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه چه‌ند جار سكاڵایان له دژی به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی تۆمار كردبوو به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.