دوو حەفتە لهوهپێش، “پووریا جواهری”، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە “موحاربە”، لە زیندانی كامیارانهوه بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییهكان، تاکوو ئێستا کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی “پووریا جەواهری” بەڕێوە نەچووە. مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، “مستەفا ئەحمەدیان”، پارێزەری “پووریا جەواهری” باسی لەوە کرد کە دۆسیهی ئهو بهندكراوه بە تۆمەتەکانی “موحاربە لە ڕێگەی کوشتنی بەئەنقەستی كادرێكی نیزامی”، “ئەندامەتی لە گرووپە دژبەرەکانی نیزام”، “چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام” و “لێدانی بەئەنقەستی چەند هیزی نیزامی”، ڕادەستی لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە کراوە. “پووریا جەواهری”، ڕۆژی ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ پاش بانهگێشت بۆ ئیتلاعاتی سپای كامیاران دەستبەسەر و کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١ لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپاوه بۆ زیندانی ئهو شاره ڕاگوێزرا.
