ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له شارستانی زابۆلی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ٣٣٠ هاووڵاتی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی شارستانی زابۆل، زۆربه‌ی به‌سته‌ری كراوان مه‌ره‌خس بوون و ته‌نیا ٥٧ كه‌سیان له به‌شی چاودێری تایبه‌ت دا ماونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه وشكه ساڵی به‌رده‌وام، نه‌دانی حه‌قاوه‌ی هێرمه‌ند و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم له بواری ئاو دا سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی شه‌پۆلی خۆڵبارین له سیستانه و ساڵانه به هه‌زاران كه‌س ناچار به كۆچ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌بن.
