به‌هۆی ئه‌و زریانه خۆڵبارینه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا ئوستانی سیستان و به‌لووچستانی گرتۆته‌وه، ٢ هه‌زار و ١٠٥ كه‌س بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سیتادی قه‌یرانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ڕووی له‌و ئوستانه كردووه و تا ڕۆژی ڕابردوو ٢ هه‌زار و ١٠٥ كه‌س له شاره‌كانی زابۆل، زه‌هه‌ك، هاموون، هیرمه‌ند و نیمرووز ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. له‌و ڕێژه‌یه ١٢٨ كه‌س به‌سته‌ری كراون و له ژێر چاودێری پزیشكی دان. نه‌بوونی ئاو، كاره‌با، گاز و به‌نزین، خراپی كه‌ش و هه‌وا، بێكاری، هه‌ژاری و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ڕژیم ژیانی به‌سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ئوستانه تاڵ كردووه و زۆرترین زیان به ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان گه‌یشتووه.