ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٥ به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی له به‌ندیخانه‌ی شه‌یبانی ئه‌هواز، به‌دوای هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی بۆ سه‌ر به‌ندی ٨ی ئه‌و زندانه، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گوازرانه‌وه.
پاش بڕیاری سه‌رۆكی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ به‌ندی زیندانیانی سیاسی، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان مه‌ئموورانی زیندان و به‌ندكراوانی سیاسی درووست بووه. به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندان، هێزه‌كانی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانیان و ١٥ به‌ندكراویان به توندووتیژییه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه.