ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ١٣ به‌ندكراوی سیاسی بۆ به بڕیاری سه‌رۆكی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج بۆ به‌ندی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگوێزران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٣ بوندكراوی سیاسی كه پێشتر دژبه سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخواز له ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ژینا مانیان كرتبوو، به فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌و زیندانه و له ژێر ئازار و بێڕێزی زیندانبانه‌كان، له به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٣وه بۆ به‌ندی تووشبووانی مادده هۆشبه‌ره‌كان گوازراونه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ١٣ به‌ندكراوه له مافه سه‌رتاییه‌كانیان و ئیماكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی بێبه‌ش كراون.