کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “وەلی گوڵ‌محەممەدی” بۆ زیندانی بۆكان

گواستنه‌وه‌ی وەلی گوڵ‌محەممەدی بۆ زیندانی بۆكان

” وەلی گوڵ‌محەممەدی”، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان کە سزای ساڵێک زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی ماوەی به‌ندكرانی، ڕەوانەی زیندانی ئه‌و شاره‌ کرا.

“وەلی گوڵ‌محەممەدی” کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، ڕۆژی ١٣ی گوڵانی ئه‌مساڵ لەلایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای بۆکان دادگایی و سزای ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپا. ناوبراو بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” دادگایی و سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپا.