ڕۆژی سێشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی، “وریشە مورادی” ناسراو به (جوانا سنە)، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە، لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە، ڕەوانەی بەندی ژنانی ئەو زیندانە کرا.
“وریشه مورادی” له كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و به‌مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ئه‌و ژنه چالاكوانه ڕۆژی سێشه‌ممه پاش كۆتاییهاتنی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین كراوه.
