له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێمن قولیزاده شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه.
ڕۆژی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠٣، هێمن قولیزاده هاوڕێ له‌گه‌ڵ باوكی به ناوی عه‌بدۆڵڵا قولیزاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران. پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆكان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم و ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی سزاكه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.