ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی خه‌رمانان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك له هێز و ئۆتومبێلی نیزامی فه‌راجایان له بێستۆنه‌وه بۆ كرماشان گواسته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، حكوومه‌تی منداڵ كوژ سه‌رقاڵی ئاماده كردنی خۆیه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی دووهه‌می ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا به ده‌یان كه‌س بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕژیم هه‌روه‌ها گوشارێكی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان هێناوه و به‌رده‌وام باڵافه‌ڕه‌كانی سپا به‌سه‌ر شاره‌كاندا ده‌سووڕێنه‌وه و هێزی نیزامی بۆ شاره‌كانی كوردستان ده‌گوازنه‌وه.