به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، هێزێكی زۆری سه‌ربازی به كه‌ڕه‌سته‌ی نیزامیه‌وه له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌ره‌وه شاری سه‌قز گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی قورس و چه‌ند فڕۆكه و هلێكۆپته‌ری نیزامی به‌ره‌و شاری سه‌قز گوازراونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و هێزانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانه‌كانی ٢٥ی خه‌رمانان یان هێرش بۆ سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بێنێت، هه‌روه‌ها له شاری سنه هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی چه‌كوچۆڵ و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی به ده‌ستمان گه‌یشتووه و ڕژیم خه‌ریكه خۆی بۆ ساڵوه‌گه‌ڕی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” ئاماده ده‌كات.
