به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه گوشاری بۆ كاسبكارانی ئه‌و شاره هاوردووه تاكوو له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا فیلمی دوربینه‌كانیان ڕاده‌ستی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌رمانان، چه‌ند هێلیكۆپته‌ری سپای پاسداران هێزی سه‌ركوتیان بۆ شاری سه‌قز گواستۆته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه به دووكاندارانی ئه‌و شاره‌یان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌بێ هاوكاریان بكه‌ن و فیلمی دووربینه‌كانیان پاش خۆپێشاندانی خه‌ڵك ڕاده‌ستیان بكه‌ن به‌ڵام، كاسبكاران ڕه‌دیان كردووه هاوكاریان بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هێزێكی زۆری له شاره‌كانی دیكه‌وه بۆ سه‌قز گواستۆته‌وه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی دووربین له گۆڕستانی ئایچی و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ن.
