به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گه‌لاوێژ، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری نیزامی له شاری میاندوواوهوه بۆ شاری بۆكان گواسته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ژینا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” كۆماری ئیسلامی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی چالاكانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌ست پێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان كه‌س بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری بۆ شاره‌كانی كوردستان گواستۆته‌وه و خه‌ریكه خۆی بۆ ئه‌و ڕۆژه ئاماده ده‌كات.
