کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی ” هیوا شەباهەنگ” بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی هیوا شەباهەنگ بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ 1

به‌پێی زانیارییه‌كان، “هیوا شەباهەنگ” خەڵکی شاری “مەهاباد”، به‌ دووای تێپه‌ر بوونی بیست و سێه‌مین ڕۆژی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی بۆ به‌ندیخانه‌ی “ورمێ” ڕاگۆیزرا.

“هیوا شەباهەنگ” چاڵاكووانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری “مه‌هاباد” به‌ هۆی چالاكی له‌ ئه‌كاو‌نتی تایبه‌تی خۆی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش تیپه‌ر بۆنی بیست و سێ ڕۆژ له‌ به‌ندیخانه‌ بۆ زیندانی ورمێ ڕاگۆیزرا. جێگایی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و مافە سەرەتاییەکانی دیکەی بیبه‌ش كراوه‌ و تا به‌ ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌  و چارەنووسی ناوبراو لە بەندیخانەی ورمێ به‌ ناروونی ماوه‌ته‌وه‌.