هیوا به‌هین، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ندكرانی له زیندانی ئه‌و شاره تێپه‌ڕ ده‌كات، به فه‌رمانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوه.
ده ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هیوا به‌هین به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی زۆرتر له زیندانی بۆكانه‌وه بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێكه‌وتی ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و به‌ندكراوه له مانگی به‌فرانباری ١٤٠٣ له لقی ٢ی دادگای ئینقلابی بۆكان به‌ڕێوه چوو و ناوبراو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.