کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هاوڕێ قۆوه‌ بۆ زیندانی مهاباد

گواستنه‌وه‌ی هاوڕێ قۆوه‌ بۆ زیندانی مهاباد 2

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ ناوی هاوڕێ قۆوه‌، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بۆ زیندانی مهاباد ڕاگوێزراوه‌.

هاوڕێ قۆوه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كاتێك به‌ ئۆتۆمبێل له‌ جاده‌ی مهاباد بۆ پیرانشار شۆفێری ده‌كرد له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ له‌ شاری ورمێ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌ به‌ جۆرێك كه‌ ده‌ستی شكاوه‌ و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا توانیوه‌ چاوی به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكه‌وێت. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ پاش ته‌واوبوونی لێپرسنه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی زیندانی مهاباد كراوه‌.