له ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئه‌یووب ئاغڵیانی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، “ئه‌یووب ئاغڵیانی” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و خه‌ڵكی شنۆ بانگهێشتی لقی جێبه‌جێكردنی سزای دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌كران بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گوازرایه‌وه. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “له‌نابردنی موڵك و سامانی گشتی” و “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و ٧٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا به‌ڵام، ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ چوار ساڵ كه‌م كرایه‌وه.