له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “سه‌ید عه‌بدۆڵڵا ئه‌حمه‌دپور” برای “سه‌ید كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ٢٨ی جۆزه‌ردان، “سه‌ید عه‌بدۆڵڵا ئه‌حمه‌دپور” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له شوێنی كاره‌كه‌ی له شه‌قامی “مه‌نبه‌ع”ی مهاباد له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه كه “سه‌ید كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
