به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، “هاجه‌ر سه‌عیدی” چالاكی بواری مافی ژنان له شاری سنه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كرا.
“هاجه‌ر سه‌عیدی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له چالاكانی كرێكاری شاری سنه ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢، كاتێك سه‌ردانی ماڵی باوكی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”یان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه، به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. دواتر لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “سه‌عیدی”، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی له ڕێگه‌ی پێكهێنانی هه‌سته‌ی كۆمۆنیستی” و “هاندانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرد. سزای سه‌پێندراو به سه‌ر “هاجه‌ر سه‌عیدی” له لقی چوار دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قازی “مێهری و ئاقایی” بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی كه‌م كرایه‌وه.