“نه‌رگس مه‌نسووری” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، پاش ٢٣ ڕۆژ مانگرتن له خواردن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازراوه‌ته‌وه.
“نه‌رگس مه‌نسووری” له واژۆكارانی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی بووه و پێشتر له زیندان ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یێكی بۆ ساز بێت ئه‌وه عه‌لی خامنه‌یی به به‌رپرسیار ده‌زانێت. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له ناڕه‌زایه‌تی به زه‌وتكردنی ماڵی دایكی كه بۆ وه‌سیقه داینابوو، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئه‌و ماڵه‌ی بۆ فرۆشتن داناوه و ئه‌گه‌ر بفرۆشرێت، دایكی به‌ساڵاچووی نه‌رگس ئاواره‌ی كوچه و كۆڵان ده‌بێت.