کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “ناسر دالە” لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ

گواستنه‌وه‌ی ناسر دالە لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ 1

ڕۆژی شەممە، ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “ناسر(محەممەد) دالە”، تەمەن ٣٢ ساڵ، و خەڵکی گوندی “زەنگیاوێ” و دانیشتووی “شیناوێ”ی سەر بە پیرانشار لە زیندانی نەغەدەوە بۆ زیندانی ماکۆ دوور خرایەوە.

ڕۆژی هەینی، ٤ی خەرمانانی ١٤٠١، هێزە ئەمنیه‌كانی ڕژیم “ناسر داله‌”یان بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار گواسته‌وه‌. ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە به‌ تۆمه‌تی “موحاربە”، بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوه‌ و دەبێ دوو ساڵ لە ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له‌ زیندانی ماكۆ دا تێپه‌ڕ بكات.