به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی تاران له كاتی به‌ندكران به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و پاش تێكچوونی ته‌ندرووستی، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
“نازیلا مه‌عرووفیان”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، ته‌نیا دوو حه‌فته پاش ئازادبوون، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌مه چواره‌مین جاره كه ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و ئه‌مجاره به‌بۆنه‌ی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری و پشتیوانی كردنی له “مێهدی یه‌راحی”، هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری ڕژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.