کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “نائیب عه‌سگه‌ری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

گواستنه‌وه‌ی نائیب عه‌سگه‌ری بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ 2

“نایب عه‌سگه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمی ئێعدام، ڕه‌انه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كه‌سی كراوه‌.

به‌پی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی به‌رگری له‌ به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “نایب عه‌سگه‌ری” له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، به‌ شێوه‌ی نهێنی به‌ تۆمه‌تی موحاره‌به‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ئه‌و حوكمه‌، تۆمه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌غی گوڕدرا و بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢دا به‌ ئێعدام مه‌حكووم بوو. له‌ ئێستادا ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ چاوه‌ڕێی حوكمی دیوانی باڵای وڵات ده‌كات‌ و له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خاكه‌لێوه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سزای له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێ بكرێت.