پاش چه‌ند مانگ بیلاته‌كلیفی، مێهدی فه‌راحی شاندیز چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی تاران و به‌ندكراوی سیاسی پێشوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له ڕۆژی ١١ی گولانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
مێهدی فه‌راحی شاندیز زیاتر له ١٢ ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی به هۆی چالاكییه‌كانی له زیندان تێپه‌ڕ كردووه و ئێستا بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار. كۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی به‌ندكراوانی سیاسی، مه‌ده‌نی و سنفی وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند: داكۆكیكردن له مافه ڕه‌واكانیان حه‌قی هه‌موو موعه‌لیمان و كرێكارانه و داوا ده‌كه‌ین هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی به زووترین كات ئازاد بكرێن.