مێهدی ئه‌سغه‌رزاده، به‌ندكراوی عه‌قیده‌تی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی جوانڕۆ، پاش ده ساڵ زیندان له به‌ندیخانه‌ی كرماشان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ڕاگوێزرا.
مێهدی ئه‌سغه‌رزاده له ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی و پاش گه‌ڕانه‌وه له سووریه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ناوبراو له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراوه و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به سێ زیندان و ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی قزلحه‌سار كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سێداره بدرێت.