به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو ڕۆژ سپای پاسداران لانچری مووشكه دوورمه‌وداكانی بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گوازێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی ئیسڕائیل، ئه‌مریكا و وڵاتانی ئۆرووپایی له حێزبۆڵڵای لوبنان و كۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ستێوه‌ردان نه‌كردنیان له شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، سپای پاسداران به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردن له ئیسڕائیل ده‌كات و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا مووشه‌كه دوورمه‌وداكانی بۆ سنووره‌كانی ڕۆژئاوای ئێران ده‌گوازێته‌وه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیم له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به په‌هباد و مووشه‌ك هێرشیان كردبووه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان حێزبۆڵڵا و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلیش چڕتر بووه‌ته‌وه. ڕۆژی شه‌ممه “یۆئاو گاڵانت” وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل سه‌ردانی سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ لوبنانی كرد و له‌وێدا ڕایگه‌یاند كه حێزبۆڵڵا خۆی هێناوه‌ته نێو شه‌ڕه‌كه‌وه و باجێكی قورس ئه‌دات.
