ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، مه‌هسا شه‌فیعی، خۆشكی دادخوازی نیما شه‌فیعی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی یاسووجه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ڕۆژی ٢٦ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی یاسووج هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی مه‌هسا شه‌فیعی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و خۆشكه دادخوازه پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی یاسووج گواستراوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. جێگای ئاماژه‌یه كه نیما شه‌فیعی كرێكارێكی زه‌حمه‌تكێشی ساختمانی بوو كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.