مه‌نسوور ڕه‌حیمی چالاكی مه‌ده‌نی و ونێهگری ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد، ڕۆژی چوارشه‌ممه، له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ به‌ندی گشتی زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی مه‌نسوور ڕه‌حیمی و وێڕای زه‌وتكردنی مۆبایل و لهب تاپهكهی، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه و دواجار بۆ به‌ندی گشتی زیندانی مهاباد گوازراوه‌ته‌وه.
