به پێی ڕاپۆرتی دادبان، منداڵی ته‌مه‌ن ٣ ساڵی ئێحسان خه‌زایی كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی باوكی دا هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان چه‌كیان له‌سه‌ریدا دانابوو، تووشی شۆكی سه‌خت بووه و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.
وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئێحسان خه‌زایی، برای هه‌میشه زیندوو عێرفان خه‌زایی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و هاوژینه‌كه‌ی به ناوی نێدا كارگه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه، هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو هاووڵاتیه توندووتیژییان نواندووه و به مه‌به‌ستی زه‌وتكردنی مۆبایلی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه، چه‌كیان له‌سه‌ر منداڵه ته‌مه‌ن ٣ ساڵه‌كه‌یان داناوه و ئێستا ئه‌و منداڵه تووشی شۆك بووه و دۆخی ده‌روونی ناجێگیره.