کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی محەممەد نەجەفی له‌ زیندانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

گواستنه‌وه‌ی محەممەد نەجەفی له‌ زیندانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ 2

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی، پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ  و ئازادیخوازی خه‌ڵكی تاران به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی، له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی له‌ كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا له‌ هۆش خۆی ئه‌چێت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ده‌كرێن. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ جه‌ڵته‌ی دڵ لی داوه‌ و به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ هۆش خۆی چووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ محه‌ممه‌د نه‌جه‌فی به‌هۆی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ١٤ دۆسیه‌ی بۆ كرایه‌وه‌ و سه‌رجه‌م به‌ ٢١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.