ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گوڵان، محه‌ممه‌د شێخاڵی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له پیرانشار، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
ڕۆژی شه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، محه‌ممه‌د شێخاڵی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا. ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵ، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به دانانی وه‌سیقه‌ی دوو ملیارد تمه‌نی ئازاد و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.